تاقانەیەکی پرۆسەی تاوانی ئەنفال، لە ساڵرۆژی ئەو کارەساتەدا بڕوانامەی ماستەری
بەدەستهێنا
هەواڵ: KNN
بەختیار مەحموود کەریم،
یەکێک لە وارسی شەهیدان و تاقانەکانی کارەساتی ئەنفال، ئەمڕۆ 14 ی نیسان و لە یادی
کۆمەڵکوژیی گەلەکەماندا، بە پلەی "نایاب" بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا.
بەختیار مەحموود، کە
دانیشتوای قەزای کفریە کە لە زانکۆی گەرمیان - کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان
خوێندنی ماستەری تەواو کردووە، تێزەکەی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتکردنی هاوچەشنەکانی
خۆی و ناونیشانی نامەکەی بریتی بوو لە (فشارە دەروونییەکان لەسەر تاقانەکانی ئەنفال
و ستراتیجیای مامەڵەکردن لەگەڵیان).
ئەو لەپاش
بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی ، لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی
"دوژمنان ویستیان من نەمێنم، بەڵام من مام دەستاڕی ژیان ویستی نەخوێندەواربم بەڵام
ئەمڕۆ ماستەرم بەدەستهێنا"
156 جار خوێندراوەتەوە