کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی
ماڵتایێی دهۆک بەهۆی شۆرتی کارەباوە دوو کرێکار لەناو باڵەخانەیەکدا گیانیان لەدەستدا
و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
هەواڵ: KNN
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان،
ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە کە کرێکارەکان سەرقاڵی کارکردن بوون لەناو باڵەخانەکەدا.
ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی قەزای سێمێلن؛ یەکێکیان تەمەنی نزیکەی
30 ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی 59 ساڵە.
هەروەها خاوەنی باڵەخانەکەش لە هەمان ڕووداودا بریندار بووە، بەڵام سەرچاوە پزیشکییەکان
ئاماژە بەوە دەکەن کە باری تەندروستی جێگیرە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی نەماوە.
بە پێی ئامارەکان لە سەرەتای
ئەمساڵەوە تا ئێستا، ئەمە پێنجەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی کرێکارانە کە لە سنووری
پارێزگای دهۆک بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە تۆمار دەکرێت.
107 جار خوێندراوەتەوە