بە وتەی
شارەزایەکی کەشناسی ئەگەرچی سبەینێ هەینی لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری
تاوەبارانی کورتخایەن هەیە، بەڵام بەگشتی لە زۆربەی ناوچەکان کەشەکە لەبارە بۆ
گەشت و چوونە دەرەوە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
ئاراس جەبار
شارەزای کەشناسی: بەڕاورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما سبەی هەینی 5 تا 6 پلە بەرز
ئەبنەوە و کاریگەری ئەو ناجێگیریەش کە لەبەرگەهەوای ناوچەکەدا هەیە لاواز ئەکات و
بەگشتی کەش و هەوا لە زۆربەی ناوچەکانمان جێگیرە بێت.
باسی لەوەسکرد،
ئەگەری بارانبارین نابێت و کەش لەبارە بۆ گەشت و چوونە دەرەوە، بەڵام کاریگەری
ناجێگیریەکە لەبەرگەهەوادا بەلاوازی بەردەوامی ئەبێت.
ئەوەسی
خستەڕوو: لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی راپەرین و
ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەر هەیە لەهەندێ شوێن و کاتدا هەورە بروسکە و
تاوە بارانی کورت خایان دروستببێتەوە و بەرادەیەکی کەم کەش و هەوا ناجێگیردەبێت
لەو ناوچانەدا بەڵام مەرج نیە هەموو شوێنەکانیش باران و بروسکە هەبێت.
43 جار خوێندراوەتەوە