بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەی ئێن ئێن کەوتوون، لە قەزای حاجیاوا پیاوێکی تەمەن 58 ساڵ دوای ئەوەی بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیا بەهارەییەکان ڕووی لە شاخ کردووە، بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە
هاووڵاتی (حسێن قادر حسێن) تەمەن 58 ساڵ، بەیانی دوێنێ بە مەبەستی هێنانی گیا بەهارەییەکان ماڵی جێهێشتووە و ڕووی لە ناوچە شاخاوییەکان کردووە، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی، کەسوکارەکەی نیگەرانن و گەڕان بەدوایدا دەستی پێکردووە
هەر بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، لە ئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری و نزیکەی 500 کەس لە هاووڵاتییانی ناوچەکە لە سنووری چیای ماکۆک سەرقاڵی گەڕانن بە مەبەستی دۆزینەوەی، کەسوکارەکەشی داوا دەکەن هەر کەسێک زانیارییەکی لایە یان بینیویەتی، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07501735859 ) بکات.
23 جار خوێندراوەتەوە