چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ حکومەت دووپات دەکاتەوە لە ڕاوەدوونانی هێرشبەرانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان

KNN : Kurdish News Network
11:25 - 07/04/2026
عێراق
+
-

چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکانی دەکەین و پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ حکومەت دووپات دەکەینەوە لەپێناو چەسپاندنی یاسا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی نێردەکان و ڕاوەدوونانی ئەو کەس و گرووپانەی لە پشت ئەو هێرشانەوەن

 

 

لە بەیاننامەیەکی بازنەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنی دۆخی ئەمنیی وڵات تاووتوێ کراوە و تێیدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە و بە "کارێکی مەترسیدار" ناوبراوە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات، هاوکات سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و بارەگاکانی حەشدی شەعبیش کراوە

 

 

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لە پێویستی پاراستنی دامەزراوە ئەمنییەکان و پاڵپشتیکردنیان کردووەتەوە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی ئاسایش، ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان دەبێتە هۆی لاوازکردنی سەقامگیری و تێکدانی بەرژەوەندییە باڵاکانی دەوڵەت و گەل، بۆیە پێویستە ڕێکاری توند بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتە بەر.

 

23 جار خوێندراوەتەوە