شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە داوا لە بەغداد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی کردەییان هەبێت

KNN : Kurdish News Network
10:17 - 07/04/2026
کوردستان
+
-

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر دەکات کە بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک و هاوژینەکەی شەهید بوون و ڕایدەگەیەنێت، گیانی هاوڵاتییان و سەروەریی خاک هێڵی سوورە

 

ئەمڕۆ سێشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەن کە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە کراوەتە سەر گوندی "زەرگەزەوی" لە سنووری شاری هەولێر، کە بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک بە ناوی (مووسا ئەنوەر ڕەسوڵ) و هاوژینەکەی شەهید بوون

 

وەزیری پێشمەرگە داوای لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هەڵوێستی کردەییان هەبێت و لە ئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن، جەختیشی کردەوە کە بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێم و عێراق، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە

 

 

20 جار خوێندراوەتەوە