بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی تاوە باران و بروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمانی هەرێم بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە تاوە باران و بروسکەی بەهاری ناوچە جیاجیاکان و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە
پلەکانی گەرما لە سەنتەری شارەکاندا لە نێوان 16بۆ 21 پلەی سیلیزیدا دەبن و خێرایی با لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت
بۆ سبەی سێشەممە، پێشبینی دەکرێت ناجێگیری لە بەرگی هەوای هەرێمدا دروست ببێت و ئاسمان بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت. لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی فراوانتری تاوە باران و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کاریگەرییەکانی تا کاتەکانی درەنگانی شەو بە شێوەی نمە بارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت
هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە نزمدەبنەوە و خێرایی با لە کاتی بارانباریندا بۆ سەروو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.
302 جار خوێندراوەتەوە