سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی مەجید خادمی، سەرۆکی دەزگای پاراستنی زانیارییەکانی (هەواڵگری) سوپاکەی ڕاگەیاند
خادمی کە یەکێک بوو لە باڵاترین بەرپرسە هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕووداوێکدا کە تا ئێستا وردەکارییەکانی بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، گیانی لەدەستداوە
مەجید خادمی وەک بەرپرسی یەکێک لە هەستیارترین دەزگا ئەمنییەکانی ناو سوپای پاسداران دەستنیشان کرابوو، کە ئەرکی سەرەکی پاراستنی زانیارییە ناوخۆییەکان و بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی بوو لەناو ڕیزەکانی سوپادا
کوژرانی ئەم بەرپرسە باڵایە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزی ئەمنیدا تێدەپەڕێت و وەک گورزێکی بەهێز بۆ دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران هەژمار دەکرێت.
30 جار خوێندراوەتەوە