حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی چوارشەممە پشووی فەرمی ڕاگەیاند
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە، 1ی 4ی 2026، بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری و کلدانی (ئەکیتۆ)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم پشووە سەرجەم ناوەند و فەرمانگە حکوومییەکان دەگرێتەوە، بەڵام لە پێناو پەک نەکەوتنی کاروباری هاووڵاتییان، لەو دامودەزگایانەی سروشتی کارەکانیان خزمەتگوزارییە، دەوام بە شێوەی "ئێشکگری" بەردەوام دەبێت. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕۆژی پێنجشەممە، 2ی 4ی 2026، لە تەواوی دامودەزگاکاندا دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوەز
47 جار خوێندراوەتەوە