حەشدی شەعبی لە بابل و ئەنبار کەوتینە بەر هێرشی ئاسمانی

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 31/03/2026
عێراق
+
-

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، نیوەشەوی ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەک لە پێگەکانیان لە پارێزگاکانی بابل و ئەنبار کەوتوونەتە بەر هێرشی ئاسمانی

 

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی دەستەکە، هێرشەکان لەلایەن فڕۆکەکانەوە ئەنجامدراون و دوو کەرتی جیاوازیان کردووەتە ئامانج، کە بریتین لە لیوای ٤٥ لە ناوچەی جورفولنەسر لە پارێزگای بابل بە سێ لێدان، و لیوای ٣١ لە ناوچەی کەرەمەی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار

 

دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم هێرشانە هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.

29 جار خوێندراوەتەوە