ئەمڕۆ دووشەممە (2026/3/30) ناسەقامگیری و نمەباران
ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش کەمێک بەفربارین چاوەڕوان دەکرێت
• تاوە باران و هەورەبروسکە لە نیوەڕۆ تا ئێوارە، ئەگەری تاوە باران، بروسکە و تەرزە لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر هەیە
• خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10 - 20 کم/ک) لە بەیانی تا ئێوارە چالاک دەبێت و دەگاتە 30 کم/ک
• پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (1 - 3) پلە نزم دەبنەوە
• بینین: (7 - 9) کم، لە کاتی بارانباریندا کەم دەبێتەوە بۆ (5 -7) کم
سبەی سێشەممە (2026/3/31) بەردەوامی باران و پاشان سەقامگیری
ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەردەوامیی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان
• دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسکە و تەرزە لە هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان هەیە
• لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشوهەوا بەرەو سەقامگیری دەچێت و ئاسمان دەبێتە ساماڵ.
• خێرایی با (15 - 25 کم/ک) و لە ئێوارەدا لاواز دەبێت
• پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ
29 جار خوێندراوەتەوە