بەراوردی بڕی بارانبارین لە نێوان ساڵی 2025 بۆ 2026 لە پارێزگا و قەزا و ناحیەکانی هەرێمی کوردستان

KNN : Kurdish News Network
12:00 - 22/03/2026
کوردستان
+
-

بەپێی دواین ئامارەکان لە هەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ 22ی 3ی 2026 بڕی بارانبارین بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو گەشەیەکی پێوانەیی بەخۆوە بینیوە

 

لە ئامارەکاندا دەرکەوتووە کە ناوەندی پارێزگای سلێمانی بە کۆی 760.4 ملم زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵی لێ تۆمارکراوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لەم کاتەدا تەنها 307.6 ملم بارانی لێ باریبوو

 

پارێزگای هەڵەبجەش بە 744ملم لە پلەی دووەمدا دێت ، لە کاتیکدا ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە 353.3 ملم باران باریبوو 

هەروەها پارێزگای دهۆک گەورەترین بازدانی لە جیاوازی بارانباریندا تۆمارکردووە، کە ئەمساڵ 592.5 ملم بارانی لێ باریوە، لە کاتێکدا پارساڵ تەنها 103.5ملم بووە (جیاوازییەکە 489ملمە)

 

لە شاری هەولێریش بڕی باران گەیشتووەتە 477.9 ملم، کە ئەمەش زیادبوونێکی یەکجار زۆرە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە تەنها 96.3 ملم بووە

ئەم داتایانە ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ ساڵێکی تێرئاو و کەمبوونەوەی مەترسییەکانی وشکەساڵی لە ناوچەکەدا

 

 لەسەر ئاستی قەزا و ناحیەکانی هەرێمی کوردستان لەم ساڵدا 2026  ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە ساڵی 2025 باران باریوە ، لێرەدا بەراوردێک لە ڕێژەیی باران بارینی ئەم ساڵ و ساڵی ڕابردوو دەکەین لە قەزا و ناحیەکانی هەرێمی کوردستان

 لە قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی 
قەزای پێنجوێن بە یەکێک لە پڕبارانترین ناوچەکان دادەنرێت و بڕی بارانبارین تیایدا لە 850 ملم تێپەڕی کردووە و ساڵی پار بڕی بارانبارین لەم کاتەدا نزیکەی 400 بۆ 450 ملم بوو، واتە نیوەی بڕی بارانی ئەمساڵی لێ باریبوو
لە قەزای  چوارتا ڕێژەی بارانبارین لە ساڵی 2026 تا ئەمڕۆ 810 ملم بوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 340 بۆ 360 ملم باران باریبوو 
ناحیەی مەرگەش لەم ساڵدا 785 ملم باران باریوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە تەنها 315 ملم باریبوو 
قەزای دەربەندیخان بڕی بارانبارین تیایدا گەیشتووەتە نزیکەی 650 ملم، کە ئەمەش کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکە ، ساڵی ڕابردوو بڕی باران لە زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان لەنێوان 150 بۆ 200 ملمدا بوو
قەزای کەلار سەرەڕای ئەوەی ناوچەیەکی گەرمە، بەڵام ئەمساڵ بڕی بارانبارین تێیدا گەیشتووەتە نزیکەی 350 ملم، ساڵی ڕابردوو 150 بۆ 170 ملم باران باریبوو

لە قەزاو ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر
قەزای چۆمان و ڕواندز زۆرترین باران و بەفریان لێ باریوە لەسەر ئاستی پارێزگاکە، کە بڕی بارانەکە لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە سەروو 700 ملم. لە ساڵی 2025 لەم ناوچەیە 420 بۆ 440 ملم باران باریبوو 
ناحیەی پیرمام ڕێژەیەکی بەرچاوی بارانی لێ باریوە کە نزیکەی 600 ملم دەبێت ، ساڵی ڕابردوو بڕی بارانبارین لەنێوان 250 بۆ 300 ملم بوو
 قەزای مەخموور کەمترین ڕێژەی بارانی لێ باریوە، ئەمساڵ گەیشتووەتە سەروو 250 ملم، کە ئەمەش بۆ ئەو ناوچەیە وەک "ساڵێکی تێرئاو" هەژمار دەکرێت. ساڵی ڕابردوو لەم کاتەدا بڕی بارانبارین زۆر کەم بوو (کەمتر لە 100 ملم)

لە قەزاو ناحیەکانی سەر بە پارێزگای دهۆک 
قەزای ئامێدی زۆرترین بارانی لێ باریوە لەسەر ئاستی پارێزگاکە کە 720 بۆ 750 ملم باریوە ، لە ساڵی 2025 تەنها 220 بۆ 250 ملم باران باریبوو 
قەزای زاخۆ و ئاکرێ بڕی بارانبارین تیایدا گەیشتووەتە سەروو 550ملم. ساڵی ڕابردوو بڕی باران لەنێوان 180 بۆ 220 ملم بوو
 ئەمساڵ تەنانەت ناحیەکانی دەوروبەری دهۆکیش کە ساڵانی پێشوو وشکەساڵی بوو، بڕی بارانیان لە 450 ملم تێپەڕی کردووە.

لە پارێزگای هەڵەبجە  
 تەوێڵە و بیارە  زۆرترین بارانیان لێ باریوە سەروو 800 ملم ، ساڵی ڕابردوو نزیکەی 410 ملم باران باریبوو 

 ئەم ئامارانە نزیکەیین و تا بەیانی ئەمڕۆ 22ی 3ی 2026 ئەژمار کراون

44 جار خوێندراوەتەوە