مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە ئەمڕۆوە دەکەونە کار

KNN : Kurdish News Network
10:58 - 03/03/2026
کوردستان
+
-

مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە ئێوارەیی ئەمڕۆوە دەکەونە کار

 

 خشتەی نوێی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی ڕاگەیەندرا ،  بەپێی بڕیارێکی نوێ، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە مۆلیدەکانی سلێمانی پابەند دەکرێن بە دابینکردنی کارەبا لە دوو کاتی جیاوازدا بۆ هاوڵاتییان.
بەپێی خشتە نوێیەکە، مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر (5)ی ئێوارە تاوەکو (12)ی شەو کار دەکەن.

هەروەها بۆ ڕەچاوکردنی کاتی پارشێوی هاوڵاتییان، بڕیار دراوە لە کاتژمێر (3:30)ی بەرەبەیان تاوەکو کاتژمێر (5)ی بەیانی کارەبا بۆ گەڕەکەکان دابین بکەن.

لە پاش سەرپشک کردنی خاوەن مۆلیدەکان بۆ کار کردن بە مۆلیدەکانیان و ڕێکەوتن لەسەر شیوازی ئیش پێکردنیان هەر زو بەشێک لە مۆلیدە ئەهلییەکان کەوتنەوەکار و ئەمڕۆش بڕیاردرا بە ئێشپێکردنی تەواوەتی مۆلیدەکان تا ئاسایی بونەوەی دۆخی کارەبای نیشتیمانی

70 جار خوێندراوەتەوە