فەللوجە؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 13 کەس گیانیان لەدەستدا 8یان سەربازن

KNN : Kurdish News Network
01:59 - 25/02/2026
عێراق
+
-

ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە فەللوجە ڕووید و وەزارەتی بەرگریی عێراقیش دەڵێت 8 سەرباز لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.


هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە فەللوجەی سنوری ئەنبار ڕوویدا و لە ئاکامی سوتانی چەند ئۆتۆمبێلێک 13 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

لەدوای ڕووداوەکە وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند: لەو 13 کەسەی گیانیان لەدەستداوە، 8 کەسیان سەربازی عێراقیین.

ڕووداوەكە لە پارێزگای (ئەنبار) ڕوویداوە، ئەو سەربازانەی كە گیانیان لەدەستداوە لە سریەی كۆماندۆ- لیوای (27)ی سەربە فیرقەی حەوتن.

182 جار خوێندراوەتەوە