وەزیری نەوتی عێراق
دەڵێت هەوڵدەدەن هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی هەرێم زیادبکەن و نەوتی کەرکووکیش لەڕێگەی
هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان دەکەن.
هەواڵ:KNNC
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری
نەوتی عێراق ڕایگەیاند: لە 23ی ئەم مانگەدا
دوو ڕێککەوتنی گرنگ بۆ ئابوریی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی کراوە بۆ
وەرگرتنی کێڵگەکانی ڕۆژئاوای قوڕنە2 و بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین.
لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە ئاماژەی بەوەدا، کە هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێمی کوردستان ڕۆژانە لەنێوان "200 بۆ 210 هەزار" بەرمیلە و لە هەوڵدان
بۆ زیادکردنی ئە بڕەنەوتە.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا لە پلانیاندایە لە ماوەیەکی کورتدا و
بەمنزیکانە، 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە کەرکووک و لەڕێگەی بۆرییە
نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا بکەن...
23 جار خوێندراوەتەوە