ئەردۆغان دەڵێت بەردەوام دەبن لە گەیاندنی تورکیا بەکەناری ئارام و سەرەتا
تورکیایەکی بێتیرۆر دواتر ناوچەیەکی بێتیرۆر و ناوەستن لە بەدیهێنانی
ئامانجەکانیان.
هەواڵ:KNNC
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: سەرۆککۆماری تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی پڕۆسەی
چارەسەریی و ئاشتیی جارێکی دیکە قۆناغەکەی بە هەنگاونان بۆ لەناوبردنی تیرۆر ناوبرد
و بە توندی بەرپەرچی ئەوانەشی دایەوەکە ڕەخنە لە پڕۆسەکە دەگرن.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد ئەوان لە ئامانجەکانیان پاشەکشە ناکەن و سەرەتا تورکیایەکی
بێتیرۆر بنیاد دەنێن و دواتریش ناوچەیەکی بێتیرۆر ئاوادەکەن.
لەبارەی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیاوە، کە کۆما جڤاکێن
کوردستان-کەجەکە و دەمپارتیش ڕەخنەیان لێگرت و وتیان کە کێشەی گەلی کورد وەک پرسی
تیرۆر ناوی هاتووە و کەموکوڕیی هەیە، ئەردۆغان وتی"تەنها نەزان و بچوکەکان ڕەخنە لەو
ڕاپۆرتە دەگرن و ڕاپۆرتەکە زۆر بەپێز و باشە"
لە بەشێکی قسەکانیشیدا وتی کە تورکیا بەچاولێكهریی کەسانی دیکە نا، بەڵکو وەک خۆیان و
وەک تورکیا لەو شوێنەی لێیکەوتوون ڕاست دەبنەوە و 86 ملیۆن کەس دەست لەناو دەست بە
بەهاکانی خۆیان دەپارێزن و سەدەی تورکیا بنیات دەنێن.
405 جار خوێندراوەتەوە