نوری مالیکی دەڵێت لە کاندیدبوون ناکشێمەوە و
پەیوەندییەکانیش لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای ڕێزگرتنە لە سەروەریی عێراق.
هەواڵ:KNNC
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نوێترین لێدوانیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕەتیکردەوە کە
بکشێتەوە لە کاندیدبوون و ڕایگەیاند: کە هیچ نیازێکی نییە کاندیدبوونی بۆ سەرۆک وەزیران
بکشێنێتەوە و شتی واش ڕوونادات.
وتیشی ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران ڕێگەنادات هێرشبکرێتە باڵیۆزخانە و ناوەندە دیپلۆماسییەکانی هیچ وڵاتێک لە عێراق.
نوری مالیکی لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لە
پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران کرد و وتی، پەیوەندی لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای
بەرژەوەندی هاوبەشە و ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراقیش بنەمایەکی سەرەکیی یە.
ئەوەش لە کاتێکدایە فشارەکانی ئەمەریکا بۆ
دوورخستنەوەی مالیکی لە کاندیدبوون بەردەوامە و دەوڵەتی یاسا و چوارچێوەی
هەماهەنگیش تا ئێستا بڕیاریان لە کشانەوەی نەداوە و تاکە کاندیدی
هاوپەیمانییەتییەکەیە...
45 جار خوێندراوەتەوە