یەکەمین بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:48 - 23/02/2026
کوردستان
+
-

یەکەمین بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت و بریکارەکان ئاگاداردەکرێنەوە لەوەی هەر ماددەیەکی خراپی تێدابوو بیگەڕێننەوە و دابەشی نەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و خۆراکی سلێمانی یەکەم بەشە خۆراکی سەبەتەی ئەمساڵ بەداتای مانگی ڕابردوو واتا کانونی دووهەم-1ی 2026 بڵاوکردەوە و داواش دەکات هەر خۆراکێک خراپ بوو بیگەڕێننەوە و دابەشی نەکەن.

 

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و خۆراکی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ماددە خۆراکییەکانی یەکەم سەبەتەی بەشەخۆراکی ئەمساڵی بڵاوکردوەتەوە کە بۆ هەر کەسێک بریتییە لە؛ 3 کیلۆ برنج و کیلۆیەک شەکر و لیتریک زەیت، هەروەها نیوکیلۆ نیسک و نیوکیلۆ لەتکەنۆک و دۆشاوێکی تەماتەی 400 گرامی.

 

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەشدا ئاگاداریی دراوەتە بریکارەکانی ناوشار و دەرەوەی شار لە کاتی دابەشکردنی خۆراکی مانگانە هەر مادەیەک دەرکەوت خراپە و بە کەڵکی خواردن نایەت دابەشی نەکەن بەسەر هاووڵاتییاندا، بەڵکو کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە تا بۆیان بگۆڕن...

1147 جار خوێندراوەتەوە