گەشتەئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ڕاگیران

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 25/02/2026
عێراق
+
-

گەشتەئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ڕاگیران و وەزارەتی گواستنەوەش دەڵێت هۆکارەکە هونەرییە و پەیوەندیی بە مەترسیی ئاساییشەوە نییە.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە داخستنی کاتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای ڕاگەیاند و هۆکارەکەیش بۆ کێشەی هونەریی گەڕاندەوە.


لەوبارەیەوە مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: داخستنی فڕۆکەخانەکە و ڕاگرتنی گەشتەکان بەهۆی هۆکار و گرفتی هونەرییەوە و بابەتەکە بۆ دڵنیایی پارێزراویی گیانی هاووڵاتییانە
ئاماژەی بەوەشکرد تەواوی ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەبوونی مەترسیی ئاساییش دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستی بابەتەکەوە نییە.

 

وتەبێژەکەی وەزارەت لەبارەی کردنەوە فڕۆکەخانەکە وتی، ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی گرفتەکان لەڕێگەی تیمە شارەزاکانەوە دەستیانپێکردوە و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا فڕۆکەخانەکە دەکرێتەوە و گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە...

1450 جار خوێندراوەتەوە