دۆناڵد ترەمپ دەڵێت هۆشدارییان
داوەتە ئێران لەوەی نابێت چەکی ئەتۆم بەرهەمبهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا تاران خەریکی
دروستکردنی موشەکێکە کە دەگاتە نێو خاکی ئەمەریکا.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: سیاسەتی ئەمریکا لە چەندین
دەیەی ڕابردوودا لەسەر بنەمای ڕێگریکردن بووە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم،
بە بەرنامە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان تێکشکاند و ئێستاش هۆشدارییان داوەتە ئێرانییەکان
لە هەر هەوڵێکی داهاتوو بۆ دووبارە بونیادنانەوەی بەرنامەی چەکەکانیان، بەتایبەتی
چەکی ئەتۆمیی.
ترەمپ وتیشی، ئێرانییەکان موشەکێکی وەهایان
پەرەپێداوە کە توانای هەیە هەڕەشە لە ئەوروپا و بنکەکانمان لە دەرەوەی وڵات بکات،
زانیارییشیان هەیە کە ئێرانییەکان
کار لەسەر دروستکردنی موشەکێک دەکەن کە دەگاتە ناو خاکی ئەمەریکا.
لەبارەی ڕێککەوتنیشیان
لەگەڵ ئێران دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە ئێرانییەکان دەیانەوێت ڕێککەوتن
بکەن، بەڵام تا ئێستا ئەو ڕستەیەیان لێ نەبیستوون کە بڵێن "ئێمە هەرگیز چەکی
ئەتۆمی دروست ناکەین"...
219 جار خوێندراوەتەوە