بڕی زەکات و سەرفیترە و فیدیە دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
06:01 - 19/02/2026
کوردستان
+
-

 ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیوی دیاریکرد

 

هەواڵ: KNN

ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، بۆ ئەمساڵی 2026 رێژەی زەکاتی پارە و سەرفیترە و فیدیە و زێڕ و زیو و خشڵی ئافرەتی بۆ ئەمساڵ راگەیاند.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، هاوکات لەگەڵ دووەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ڕێژەی شەرعیی زەکاتی پارە، زێڕ، سەرفیترە و فیدیەی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ڕاگەیاند.
وردەکاری ڕێژە و نیسابەکان بەم شێوەیەیە:

١. زەکاتی پارە و نەختینە

 

نیسابی زەکات: بریتییە لە ٣ ملیۆن دیناری عێراقی. هەر کەسێک ئەم بڕە پارەیەی هەبێت و ساڵی بەسەردا تێپەڕ بووبێت، پێویستە ڕێژەی %٢.٥ زەکات بدات، بۆ نموونە: بۆ هەر ملیۆنێک (٢٥ هەزار دینار) و بۆ هەر دەفتەرێک دۆلار (٢٥٠ دۆلار) زەکات دەدرێت.

 

٢. سەرفیترە و فیدیە

سەرفیترە: بۆ هەر کەسێک لەمساڵدا بە کەمترین بڕ (٣,٠٠٠ دینار) دیاریکراوە.
فیدیە: بۆ ئەو کەسانەی عوزری شەرعییان هەیە و ناتوانن بەڕۆژوو بن، بۆ هەر ڕۆژێک (٣,٠٠٠ دینار) دەبێت بدەن.

 

٣. زێڕ، زیو و خشڵی ئافرەتان
زێڕ: نیسابەکەی ٢٠ مسقاڵە؛ ئەگەر ساڵی بەسەردا هات، پێویستە نیو مسقاڵ زەکاتی لێ بدرێت.

 

 

زیو: نیسابەکەی ١٤٠ مسقاڵە و پێویستە ڕێژەی %٢.٥ زەکاتی لێ بدرێت.

 

خشڵی ئافرەت: ئەگەر تەنها بۆ بەکارهێنان بێت و بازرگانی پێوە نەکرێت، نیسابەکەی ٢٠٠ مسقاڵە؛ ئەگەر گەیشتە ئەو بڕە، زەکاتی لێ دەدرێت.

 

ئەنجومەنی باڵای فەتوا داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەم مانگە پیرۆزەدا بەپێی ئەم پێوەرانە ئەرکە ئایینییەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ هاوکاریکردنی هەژاران و کەم دەرامەتان.

706 جار خوێندراوەتەوە