ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ
چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگی
پەیوەست بە مووچە، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان
تاوتوێ کران.و بڕیاردرا بەناردنی 120 ملیار دینار بۆ بەغداد
هەواڵ: KNN
بە پێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیاو زانیاری
حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێکی
لەسەر دواین پێشهاتەکانی بارودۆخی دارایی و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی تیمی هاوبەشی دیوانی
چاودێری دارایی هەرێم و فیدراڵ خستە ڕوو. ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە پێویستە
حکومەتی فیدراڵ بەشە بودجەی هەرێم بەپێی ڕێژەی ١٤.١٪ی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان
بنێرێت.
هەر لە کۆبونەوەکەدا باس لەوەکراوە، کە حکومەتی
هەرێم تەواوی پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و لیستی مووچەی بێ
کەموکوڕی ڕادەستی بەغدا کردووە. هەروەها بڕیاردرا بە ناردنی ١٢٠ ملیار دینار بۆ بەغدا
وەک پابەندیی مانگی شوبات، تاوەکو هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
نەمێنێتەوە.
لە تەوەرێکی دیکەدا، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری
کاروباری پێشمەرگە، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە هەنگاوەکانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی
پێشمەرگە لە ناو وەزارەتدا پێشکەش کردوە
. ئەنجومەنی وەزیران ئەم هەنگاوەی بۆ یەکخستنی
هێزەکان و دیاریکردنی دەسەڵاتی فەرماندەیی دەڤەرەکان بە "مێژوویی" وەسف
کردوە. وەزارەتی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران کە دەستبەجێ بەگوێرەی
کۆنووسە پەسەندکراوەکان، دەست بە جێبەجێکردنی قۆناغی نوێی چاکسازییەکان بکەن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، لەسەر پێشنیازی ڕێبەر
ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی کارکردن بە بڕیاری
لێخۆشبوونی ٢٠٪ لە سزاکانی سەرپێچی هاتووچۆ. ئەم بڕیارە بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە
درێژ کرایەوە و تاوەکو ڕێککەوتی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەک کار
ئاسانییەک بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان
1223 جار خوێندراوەتەوە