هێرشکرایە سەر پۆرتاڵی خزمەتگوزارایی پڕۆژەی ڕووناکیی و حکومەت دەڵێت پوچەڵکراوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی شوبات، فەرمانگەی تەكنۆلۆجیای زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تیمەكانیان توانیویانە هێرشێكی ئەلیكترۆنیی گەورە و هاوئاهەنگیكراوی جۆری (DDoS) بۆ سەر پۆرتالی خزمەتگوزاریی رووناكی پووچەڵ بكەنەوە، كە لە رۆژانی 15 و 16ی شوباتدا كراوە.
بەپێی زانیارییەكان، هێرشەكە پێكهاتبوو لە نزیكەی 10 شەپۆلی یەك لەدوای یەك، هەر شەپۆلێك قەبارەی داتاكەی گەیشتووەتە نزیكەی 180 گێگابایت لە چركەیەكدا. ئەم هێرشە لە رێگەی هەزاران ئایپی (IP)ی جیاواز لە سەرانسەری دنیادا و ملیۆنان داواكاریی ئۆتۆماتیكییەوە (Automated Requests) كراوە.
فەرمانگەكە ئاماژەی بەوە كردووە، دەستبەجێ سیستمی وەڵامدانەوەی رووداوەكانیان (Incident Response) كارا كردووە و بەرگرییەكی "فرەچین"یان جێبەجێ كردووە، كە پێكهاتبوو لە فەرمانگەی تەكنۆلۆجیای زانیاری، دڵنیایی داوە كە بەهۆی ئەم رێوشوێنانەوە، پۆرتاڵی رووناكی لە كار نەكەوتووە و خزمەتگوزارییەكانی بەردەوام بوون
1985 جار خوێندراوەتەوە