ئیسماعیل بەقائی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە
سەبارەت بە توانای تاران بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کیشوەربڕ و قسەکانی بە
درۆ و خەیاڵاویی ناودەبات و دەڵێت ئێران نیازی وەهای
نییە.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی دۆناڵد
ترەمپ وتی کە ئێران دەیەوێت موشەکێک دروستبکات بگاتە ئەمەریکا، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەواوی قسەکانی ڕەتکردەوە و وتی ترەمپ خەیاڵ دەکات و سیاسەتی درۆبکە درۆبکە تا باوەڕت پێدەکەن پەیڕەودەکات.
ئیسماعیل بەقائی پەیامێکی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی: “درۆزنە پیشەگەرەکان پسپۆڕییەکی
تایبەتیان لە دروستکردنی “ڕاستی خەیاڵاویی”دا هەیە، درۆیەک ئەوەندە دووبارە
بکەرەوە تا شێوەی ڕاستی وەربگرێت؛ ئەمە ئەو ڕێسایەیە کە لەلایەن جۆزێف گۆبڵز،
وەزیری زانیاری ئەڵمانیای نازی و ڕاوێژکاری هیتلەر داهێنرا و بە شێوەیەکی
بەرفراوان بەکارهێنرا."
وتیشی: “ئەم ڕێسایە ئێستا بە شێوەیەکی
سیستماتیک لەلایەن حکومەتی ئەمریکا و جەنگخوازانی دەوروبەریان، بەتایبەت ڕژێمی
جینۆسایدکاری ئیسرائیل، بۆ پێشخستنی کەمپەینێکی شەیتانیی بڵاوکردنەوەی زانیاری درۆ
و چەواشەکارانە دژی گەلی ئێران بەکاردەهێنرێت”.
بەقائی ڕاشیگەیاند، ئەوەی سەبارەت بە بەرنامەی
ئەتۆمیی ئێران، مووشەکی بالیستی کیشوڕبڕەوە باسدەکرێت تەنها درۆی بێبنبەما و
دووبارەبووەوەن و هیچ ڕاستییەکیان تێدانییە نابێت کەس بەو جۆرە درۆیانە
هەڵبخەڵەتێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئێرانییەکان هەر لەم ساتەدا مووشەکێکیان دروست کردووە کە
دەتوانێت ئەوروپا بکاتە ئامانج، و بەم زووانەش مووشەکێک دروست دەکەن کە بتوانێت
ئەمریکا بکاتە ئامانج و بگانت نێو
خاکی ئەمەریکا....
119 جار خوێندراوەتەوە