نرخی زێڕ
بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نزیکە لەوەی تەواوی عەیارە جیاوازەکان نرخیان لەسەر
ملیۆنێک دینارەوە بێت.
هەواڵ:KNNC
ناجێگیریی نرخی
زێڕ بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و هەر ئۆنسەیەکی
نزیکەی 30 دۆلار چوویە سەر نرخەکەی و گەیشتە 5 هەزار و 176 دۆلار.
لەگەڵ
بەرزبوونەوەکەیدا ئێستا نرخی مسقاڵێکی زێڕی عەیارە 21 کە زۆرترین خواستی لەسەرە لە
بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ملیۆنێک و 125 هەزار دینارە.
نرخی عەیارە جیاوازەکانی دیکە
بەمجۆرەی خوارەوەیە:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە
ملیۆنێک و 285 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە
ملیۆنێک و 128 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک
زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 125 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 965 هەزار دینارە
248 جار خوێندراوەتەوە