ترەمپ دەڵێت شەڕی ناوێت و دەیەوێت لەگەڵ ئێران بە دانوستان بگاتە ڕێککەوتن و تەواوی ئەو دەنگۆیانەسی دەڵێن سەرۆکی ئەمەریکا شەڕی دەوێت ناڕاستە.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکی نوێیدا سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئێران دەکەن و ڕایگەیاند: ئەو وەک بڕیاردەری یەکەم لە وڵاتەکەیدا هەمیشە بژاردەی ڕێککەوتنی لا پەسەندترە وەک لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی بەڵام ئەگەر بارودۆخەکە بەو ئاڕاستەیەدا بڕوات و نەگەنە هیچ ئەنجامێک ئەوا ڕۆژێکی زۆر ناخۆش و خراپ چاوەڕێی ئێران دەکات.
ترەمپ وتیشی سەرجەم ئەو بابەتانەی لەسەر پرسی جەنگ لەگەڵ تاران بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و بە شێوەیەکی هەڵە بۆ خەڵک گواستراونەتەوە و چەواشەکاریین.
سەبارەت بەو هەواڵانەی کە باس لە بوونی ناکۆکی لە نێوان سەرۆک و فەرماندە سەربازییەکان دەکەن، دۆنڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ئەو زانیارییانەی باس لە دژایەتیکردنی ژەنەڕاڵ دانیاڵ کین بۆ هەر جەنگێکی ئەگەری دەکەن تەنها هەڵبەستراو و چەواشەکارییەکی ڕوونن...
465 جار خوێندراوەتەوە