بەقائی: ئێران لە هەڕەشە ناترسێت و نازانێت ڕادەستبوون چییە

KNN : Kurdish News Network
01:09 - 23/02/2026
جیهان
+
-

ئیسماعیل بەقائی دەڵێت ئێران ڕادەستبوون نازانێت و دەنگۆکانی ڕێککەوتنی کاتی دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە، دەشڵێت لەمەودوا ئێران مامەڵەی تیرۆرست لەگەڵ ئەوروپا دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەیدا رایگەیاند، تاران خەریکی کۆکردنەوە و داڕشتنی کۆتا دیدگا و پێشنیارەکانیەتی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و هیوادارن لە دو بۆ سێ رۆژی داهاتودا خولێکی دیکەی گفتوگۆکان دەستپێبکات.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: تەواوی ئەو دەنگۆیانەی باس لە ڕێککەوتنی کاتیی دەکەن لەنێوان ئەمەریکا و ئێران دوورن لە ڕاستییەوە و ئەوانەی دەوترێن تەنها بانگەشەی بێبنەمای میدیاکانن.
وتیشی، ئێران بەدوای دابینکردنی مافە نەتەوەییەکانی و لابردنی سزاکانە و هەر تێگەیشتنێک قبوڵ دەکەن کە ئەو ئامانجانە بپێکێت، 

 

لەبارەی ئەگەری پەسەنکردنی چاودێریی وردتری ئاژانسی ئەتۆمی، وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوپاتیکردەوە کە جێبەجێکردنی "پرۆتۆکۆڵی زیادکراو" کارێکی ئارەزومەندانەیە و تەنها کاتێک ئەنجام دەدرێت کە لە بەرانبەردا لابردنی سزاکاندا هەبێت.

سەبارەت بە هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ گفتوگۆکان، بەقائی وتی: "ئەگەر هەڕەشەکان ببنە جەنگ، جەنگاوەرانی ئێمە وەڵامیان دەبێت و هێزەکانمان بە چاوی کراوەوە 24 کاتژمێر ئامادەی بەرگرین، لەگەڵ ئەوەشدا دیپلۆماتکارانی ئێران بەبێ گوێدانە ئەو هەڕەشانە بەردەوام دەبن لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات، بەڵام ئەگەر هەست بکەن لایەنی بەرانبەر فێڵ دەکات، هەڵوێستی گونجاو وەردەگرن.

بەقائی ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئێران بۆ ناساندنی هێزە ئەوروپییەکان وەک "تیرۆریست" وەک پەرچەکردارێک بوە دژی هەنگاوەکەی یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند کە لەمەودوا "تێڕوانینی ئێمە بۆ هێزە ئەوروپییەکان لە ناوچەکەدا دەگۆڕێت و وەک تێرۆریست مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت."...

 

30 جار خوێندراوەتەوە