نرخی زێڕ
بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نزیکە لەوەی تەواوی عيیارە جیاوازەکان نرخیان لەسەر
ملیۆنێک دینارەوە بێت.
هەواڵ:KNNC
ناجێگیریی نرخی زێڕ بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆوە
بینی و هەر ئۆنسەیەکی نزیکەی 50 دۆلار چوویە سەر نرخەکەی و گەیشتە 5 هەزار و 160
دۆلار.
لەگەڵ بەرزبوونەوەکەیدا ئێستا نرخی مسقاڵێکی زێڕی عەیارە 21 کە زۆرترین
خواستی لەسەرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ملیۆنێک و 114 هەزار دینارە.
نرخی عەیارە جیاوازەکانی دیکە
بەمجۆرەی خوارەوەیە:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە ملیۆنێک
و 272 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک
و 166 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی
عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 114 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 956
هەزار دینارە
60 جار خوێندراوەتەوە