ئەوروپا دەڵێت ناوچەکە
پڕە لە شەڕ و نایانەوێت شەڕی دیکە لە ناوچەکە ڕووبدات و خوازیارن لەگەڵ ئێران
بگەنە چارەسەری دیپلۆماسی.
هەواڵ:KNNC
کایا کاڵاس بەرپرسی
سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەوروپا لە لێدوانێکیدا داوای
"چارەسەری دیپلۆماسی" بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران کرد و ڕایگەیاند: لە ناوچەکە
شەرێکی زۆرمان هەیە و پێویستمان بە شەڕێکی دیکە نییە لەم ناوچەیەدا.
ئاماژەی
بەوەشدا ئێران هەرچەند لاوازبێت هێشتا شەڕ پێویست نییە و دەبێت بە گفتوگۆ کێشەکان
چارەسەر بکرێت و خوازیارن لە پرسی ئەتۆم لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێککەوتنی دیپلۆماسی.
ئەوەش لە
کاتێکدایە کە دوو گەڕی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن بەڕێوەچوون و زانیارییە
بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە لە پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەدا گەڕی سێهەم
بەڕێوەدەچێت...
24 جار خوێندراوەتەوە