ئێران و ڕوسیا ڕێککەوتنێکی نوێی سەربازییان کردوە

KNN : Kurdish News Network
09:32 - 23/02/2026
جیهان
+
-

ئێران و ڕوسیا ڕێککەوتنی نوێیان واژۆکردوە و ڕێککەوتنەکەش بۆ پرسی سەربازیی یە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی بەڕیتانیی لەسەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، کە ئێران و ڕوسیا ڕێککەوتنێکی نوێیان کردوە و ڕێککەوتنەکەش سەربازیی یە.

 

ڕۆژنامەکە لە خستنەڕووی وردەکارییەکاندا ئاماژەی بەوەداوە، کە ڕێککەوتنی ئێران و ڕوسیا بۆ کڕینی یەکێک لە مۆدێرنترین سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بۆ تاران.

 

بەپێی راپۆرتەکە، لە کانونی یەکەم-12ی پاردا لە مۆسکۆ ڕێککەوتنەکە واژۆکراوە، کە تیایدا هاتووە ڕوسیا 500 مووشەکهاوێژی سەرشان لە جۆری ڤێربا بە ئێران دەفرۆشێت، هەروەها بڕیارە لە ماوەی سێ ساڵدا، مۆسکۆ دوو هەزار و 500 مووشەکی تایبەت بەو سیستەمە رادەستی تاران بکات. تێچووی گشتی ئەم گرێبەستە سەربازییە بە نزیکەی 600 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

 

سیستەمی ڤێربا یەکێکە لە سیستەمە هەرە پێشکەوتووەکانی ڕوسیا بۆ بەرگریی ئاسمانی لە مەودای کورت، کە توانای پێکانی فڕۆکە، هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیە...

317 جار خوێندراوەتەوە