نرخی زێڕ و زیو ناجێگیرن و ئەمڕۆش هەردووکیان بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی.
هەواڵ:KNNC
نرخی زێڕ و زیو بەردەوامن لە ناجێگیریی و ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوە بازاڕدا
هەردوو کانزاکە نرخیان بەرەو بەرزبوونەوە چوو.
نرخی ئۆنسەیەک زێر 128 دۆلاری چووەتەسەر و ئێستا بە 5 هەزار و 96 دۆلار و
40 سەنتە.
نرخی مسقاڵە جیاوازەکانیش بەمجۆرەی خوارەوەن:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە
ملیۆنێک و 262 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک
و 156 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیارە 21 بە ملیۆنیک
و 105 هەزارە دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 948 هەزار دینارە
لەگەڵ ئەوەشدا نرخی ئۆنسەیەک زیو 7 دۆلار و چووەتەسەر و هەر ئۆنسەیەکی 85
دۆلارە و هەر کیلۆیەکی نزیکەی 60 دۆلاری چووەتەسەر و بە دوو هەزار و 727 دۆلارە....
1128 جار خوێندراوەتەوە