سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە پەیامێكدا كە بەناوی سەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هاودیدانەوە ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی كردوە، سەرکەوتنی كۆنفرانس و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی پیرۆز دەكات و دەڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان ڕۆڵێکی کارای هەبوە لە گۆڕەپانی سیاسیدا بەهیواین بزوتنەوەکە ببەنەوە ئەو قۆناغەی کە جێگای هیوای ستەملێکراوان بوو، لەم سۆنگەیەوە دەمانەوێت هەماهەنگی و هاوکاری یەکتری بین و ئەم بۆنەیە بکەینە دەرفەتێک و بنەمایەکی بۆ پتەوکردن و بەردەوامیدان بە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەڕێزتان.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێز کاک دانا احمد مجید
ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
سەرکەوتنی کۆنگرەو هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ڕێکخەری گشتی و هەڵبژاردنی چڤاتی گشتی تان لێ پیرۆز دەکەین
بەناوی سەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هاودیدانەوە،جوانترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیواخوازین لەسەرڕێبازی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەردەوام بن بۆ ڕاست کردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی ، لەڕابردوودا بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆڵێکی کارای هەبوە لەساحەی سیاسیدا بەهیوان بزوتنەوەکە ببەنەوە ئەو قۆناغەی کە جێگای هیوای ستەملێکراوان بوو ، لەم سۆنگەیەوە دەمانەوێت هەماهەنگی و هاوکاری یەکتری بین ، ئەم بۆنەیە بکەینە دەرفەتێک و بنەمایەکی بۆ پتەو کردن و بەردەوامیدان بەپەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەڕێزتان ، دووبارە پیرۆزە خوای باڵادەست پشتیوانی هەمووان بێت .
دڵشاد بابان
سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی
103 جار خوێندراوەتەوە