بەرەبەیانی
ئەمڕۆ چەکدارێک لەکاتی هەوڵدان بۆ چونەنیو کۆشکەکەی ترەمپ لە فلۆریدا، لەلایەن
پاسەوانانی کۆشکەکەوە تەقەی لێکرا و کوژرا، میدیاکانیش دەڵێن، ترەمپ لەو کاتەدا
لەو شوێنە نەبوە
هەواڵ: KNN
هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا پیاوێکی چەکداریان لە
بەردەم یانەی "مار-ئە-لاگۆ" لە ویلایەتی فلۆریدا، کە شوێنی نیشتەجێبوونی
دۆناڵد ترەمپە، کوشت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەزگای پاراستنی کەسایەتییەکان (Secret Service)، پیاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵان
هەوڵیداوە بە نایاسایی بچێتە ناو سنوورە پارێزراوەکانی یانەی مار-ئە-لاگۆ. پیاوەکە
چەکێکی جۆری "شۆتگەن" و دەبەیەکی غازی پێبووە.
میدیا ئەمریکیەکان بڵاویان کردوەتە کە :
"هێزە ئەمنییەکان داوایان لە گومانلێکراوەکە کردووە چەکەکەی دابنێت، بەڵام ئەو
چەکەکەی بە ڕووی ئەفسەرەکاندا بەرز کردووەتەوە، بەو هۆیەشەوە بریکارانی سیکرێت سێرڤس
و پۆلیس تەقەیان لێکردووە و کوژراوە."
لە کاتی ڕووداوەکەدا، دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا
نەبووە و لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن بووە.
لە ئێستادا نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) دەستی بە لێکۆڵینەوەی چڕ کردووە بۆ زانینی
ناسنامەی ئەو کەسە و پاڵنەرەکانی لەپشت ئەم هەوڵە. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ساڵی
٢٠٢٤یش ترەمپ لە هەوڵێکی تیرۆرکردن لە پێنسیلڤانیا ڕزگاری ببو.
1207 جار خوێندراوەتەوە