عەباس عەراقچی: ئەمەریکا داوای نەکردوە پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوەتی ڕابگرین

KNN : Kurdish News Network
08:57 - 21/02/2026
جیهان
+
-

عەباس عەراقچی دەڵێت ئەمەریکا داوای لە ئێران نەکردوە پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوتی ڕابگرێت و بەم نزیکانەش ڕەشنوسی ڕێککەوتنێک دەخەنە بەردەم واشنتن.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: لە میانی دانوستانەکانی تاران و واشنتندا، دانوستانکارانی ئەمەریکا داوایان لێنەکردون کە پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوەتی ڕابگرن و ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن داوا لە ئێران کراوە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ هەمیsە ڕابگریت دوورن لە ڕاستییەوە، نە داوای ڕاگرتنی هەمیشەیی و نە داوای ڕاگرتنی کاتیی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران نەکراوە، ئێرانیش ڕایناگرێت.

 

عەراقچی وتیشی، تاران ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەشنوسی ڕێککەوتنێک بخاتە بەردەم ئەمریکا، دەکرێت ڕەشنوسەکە لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا یەکلاییبکرێتەوە پێش ئەوەی ڕادەستی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری سەرۆکایەتی ئەمریکا بکرێت، دوای پەسەندکردنی بەشێوەیەكی فەرمی ئەوا پێشنیارەکە دەخرێتە بەردەم ئەمەریکا...

147 جار خوێندراوەتەوە