کۆنگرێسی
ئەمەریکا دەیەوێت دەسەڵاتەکانی ترەمپ لە پرسی ئێراندا سنوردار بکات بۆ ئەو
مەبەستەش کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی
ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە کۆنگرێیس ئەمەریکا هەوڵدەدات دەسەڵاتەکانی دۆناڵد ترەمپ
سەرۆککی ئەمەریکا سنوردار بکات و بابەتەکەش ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پرسی ئێرانەوە
هەیە.
بەپێی
زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، هاوکاتی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران و ئەگەری
سەرهەڵدانی جەنگ، هەفتەی داهاتوو کۆنگرێس بۆ سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپ بەرامبەر
ئێران کۆدەبێتەوە.
بەپێی دەستووری
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تەنها کۆنگرێس دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی جەنگی هەیە
پێشتریش چەندین جار هەوڵدراوە کە دەسەڵاتی سەرۆکەکان سنورداربکرێت، بەڵام تەواوی
هەوڵی دیموکراتەکان و تەنانەت هەندێک لە کۆمارییەکانیشەوە بۆ سنووردارکردنی
دەسەڵاتی سەرۆکی وڵاتەکە شکستیان هێناوە...
39 جار خوێندراوەتەوە