هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی
خۆیان بۆ کۆبوونەوەیەکی "چارەنووسساز" ئامادە دەکەن تاوەکو کاندیدی سەرۆکایەتیی
حکومەتی نوێی عێراق یەکلایی بکەنەوە. ئەم کۆبوونەوەیە دوای فشارێکی توندی واشنتن دێت
کە تێیدا مۆڵەتێکی کورت بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەی کاندیدەکە دیاری کراوە.
هەواڵ: KNN
واشنتن لە
ڕێگەی باڵیۆزی عێراقەوە نامەیەکی نهێنی و تووندی ناردووە، تێیدا مۆڵەتی 48
کاتژمێری بۆ کشانەوەی نووری مالیکی داناوە، ئەگەرنا سزای تووند بەسەر عێراق و
لایەنە پاڵپشتەکاندا دەسەپێنێت
بەپێی زانیارییەکان، واشنتن لە ڕێگەی باڵیۆزی عێراقەوە لە ڕێگەی نامەیەکی نهێنی و توندەوە کە ئاراستەی لایەنە
پەیوەندیدارەکانی کردووە، مۆڵەتی 48 کاتژمێری
داناوە بۆ ئەوەی "نووری مالیکی" لە کاندیدبوونی بکشێتەوە. واشنتن هۆشداریی
داوە کە ئەگەر تاوەکو سبەی پێنجشەممە کێشەی کاندیدی نوێ چارەسەر نەبێت، سزای توند
بەسەر عێراق و ئەو لایەنانەدا دەسەپێنێت کە پاڵپشتی لەو دۆخە دەکەن.
سەرچاوەیەکی سیاسی لە
ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا عێراقیەکانی ڕایگەیاندووە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری
کۆتایی دەدرێت. هەرچەندە زۆرینەی هێزەکانی ناو چوارچێوەکە داوای کشانەوەی مالیکی دەکەن،
بەڵام ناوبراو تاوەکو ئێستا سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستەکە و کشانەوەی خۆی تەنیا بە
بڕیارێکی فەرمیی هاوپەیمانییەکە دەبەستێتەوە.
کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکانی
دوو ڕۆژی ڕابردوو ئاماژە بەوە دەکەن کە لایەنەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی
بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هەر سزایەکی نێودەوڵەتی و یەکلاییکردنەوەی
ناوی کاندیدی داهاتوو پێش کۆتاییهاتنی مۆڵەتە دیاریکراوەکە
545 جار خوێندراوەتەوە