لە سەرەتای
مانگی داهاتووەوە، هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران
ڕادەگیرێت
هەواڵ: KNN
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی
نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، لە بڵاوكراوەیەكدا هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و
هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی ئاگادار دەكاتەوە؛ تا كۆتایی ئەم مانگە هاتووچۆكردن بە
ئۆتۆمبێلی تایبەت لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاساییە، بەڵام لە
یەكی ئادارەوە، سەردانیكردنی وڵاتی ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕادەگیرێت.
دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران ڕوونیكردووەتەوە،
وەستانی گەشتكردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئێران بەشێوەیەكی كاتییە، هۆكارەكەی
دەگەڕێتەوە بۆ دانانی ڕێكار و میكانیزمی گونجاو و ڕێكخستنەوەی كاروبارەكان و
جێبەجێكردنی ڕێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، هەركاتێك گەشتكردن بە ئۆتۆمبێلی
تایبەت دەستپێبكاتەوە، هاووڵاتیان و گەشتیارانی لێ ئاگادار دەكەنەوە.
580 جار خوێندراوەتەوە