خاوەنمۆلیدەکانی سلێمانی دەڵێن دوو مانگ بەر لە
ئێستا هەشت کاتژمێر پارەیان داوەتە هاووڵاتییان و پارەیان پێنەدراوە، ئێستاش
دەتوانن 15 ئەمپێر کارەبا بدەن بە 45 هەزار دینار.
هەواڵ:KNNC
خاوەن مۆلیدەكانی سلێمانی لە میانی دەربڕینی
نەڕازایەتییاندا ڕایانگەیاند: مانگی كانونی یەكەم-12 هەشت كاتژمێر كارەبایان داوەتە
هاووڵاتییان بەڵام حكومەت پارەی ئەو هەشت كاتژمێرەیان پێنادات، سەرباری بەڵێنەكانیان.
وتیشیان"ئەگەر تاكو سێشەممە لایەنە پەیوەندیدارەكان
وەڵاممان نەدەنەوە، ئەوە خۆمان وەک خاوەن مۆلیدەكان پارەكە كۆدەكەینەوە و هەر ماڵێك
هەزار دیناری لێوەردەگرین. "
لە بەشێکی قسەکانیاندا ئەو خاوەنمۆلیدانە
وتیان، ئەگەر حكومەت هاوكارییان بكات و گازیان پێبدات، دەتوانن 15 ئەمپێر كارەبای
بەردەوام بە 45 هەزار دینار بۆ ماڵان دابینبكەن، كە ئەمپێری 3 هەزار دینار دەبێت....
79 جار خوێندراوەتەوە