کەشناسیی پێشبینییەکانی
کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ئاماژە بە دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات بەڕێژەیەکی
بەرچاو.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی
هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند لەم دوو ڕۆژەدا
پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن و نمەبارانیش هەندێک ناوچە دەگرێتەوە.
کەشناسیی وتویەتی،
ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێ کاتیش نیمچەهەور دەبێت بە گشتیی، لەگەڵ ئەوەشدا
لە ناوچە شاخاوییەبەرزەکان و ناوچەسنووریەکان ناو بە ناو ئەگەری کەمێک نمە بارانی
هەیە بە تایبەت ناوچە سنووریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی سۆران .
سبەینێش، ئاسمان
ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری نمەباران لە
سەر بەشێک لە ناوچەی جیاجیای شاخاویەکان هەیە لە هەندێک کاتدا.
کەشناسیی
ئاماژەی بە دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما کردوە بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی
سارد، کە لە ناوچە سنووریەکان نزیک دەبێتەوە پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما هەیە بە
نزیکەی (4-6) پلەی سیلیزی داببەزن.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان 14 بۆ 23 پلەی
سیلیزییدایە...
157 جار خوێندراوەتەوە