ڕێبەری ڕەوتی
نیشتمانیی شیعە، سەید موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای کرد لە مانگی ڕەمەزانی
پیرۆزدا نرخەکان زیاد نەکرێن و یارییان پێ نەکرێت.
هەواڵ:KNNC
موقتەدا سەدر لە
نووسینێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) بابەتێکی لەبارەی ڕەمەزان بڵاویكردەوە
تێیدا، ڕایگەیاند: "لەکاتێکدا ئێمە بەرەو مانگی ڕەحمەت و ڕەزامەندی و مانگی
میوانداری خودا (مانگی ڕەمەزانی پیرۆز) دەچین، نابێت ئەم مانگە فەزیڵەتە بۆ
دەستکەوتی دنیایی و بە ڕێگەیەک کە دوور بێت لە ڕەحمەت و ڕەزامەندی خودای گەورە
بەکاربهێنرێت."
ئەوەشی خستە
ڕوو: "بۆیە نابێت یاری بە نرخەکان بکرێت و زیاد بکرێن، بەتایبەتی ئەوەی
پەیوەندی بە خواردن و خواردنەوە و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانەوە هەیە
وەک کارەبا و ئاو.. چونکە ئەوە دەبێتە دەرگایەک بۆ بێبەشکردنی هەژاران و
دەستکورتان و ئەو کەسە بەڕێزانەی کە نانی ڕۆژانەیان نییە و کەسی نەزان بەهۆی
داوێنپاکییانەوە وایان بۆ دەچێت کە دەوڵەمەندن."...
142 جار خوێندراوەتەوە