وتەبیژی حکومەت دەڵێت سیستمی
ئەسیۆکدا جیهانییە و بەکارهێنانی پەیوەندیی بە کەمیی نەختینەوە نییە و بەجۆرێک لە
چاکسازیی ناوی دەبات.
هەواڵ:KKNC
باسم عەوادی وتەبێژی
حکومەتی عێراق ڕاگەیاند: جێبەجێکردنی سیستەمی جیهانیی ئەسیکودا لە بەندەرەکاندا پەیوەندی
بە کەمیی نەختیەی دەوڵەتەوە نییە و ئەو
دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سیستەمەکە
نمایندەی پابەندبوونێکی نێودەوڵەتیی و ڕێوشوێنێکی چاکسازیی دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی
سپیکردنەوەی پارە و قاچاغچێتی و بۆ دەستەبەرکردنی کێبڕکێی بازرگانی دادپەروەرانە،
واتا بەکارهێنانی سیستمەکە بۆ چاکسازییە نەک بەهۆی کەمی نەختینەوە.
لیژنەیەکی پەرلەمانییش
بۆ بۆ پرسی داهاتە گومرگییەکان پێکهات و لای خۆشییەوە پەرلەمانتار غەیس شەبەع ڕایگەیاند:
ئامانجی لیژنە نوێیەکە رکخستنەوەی دەروازە سنورییەکان و دڵنیابوونە لەوەی داهاتەكانی
دەخرێتە خەزێنەی دەوڵەتەوە، بە تایبەت كە پێشتر خەزێنە گشتی نزیکەی بەتەواوی پشتی بە داهاتی نەوت بەستبوو بەهۆی نەبوونی چاودێریی کاریگەر لەو دەروازانەدا...
55 جار خوێندراوەتەوە