کۆمسیۆن: ئەنجامی کۆنفڕانسەکەی گۆڕان پەسەند دەکەین و هەمو ڕێکارەکان یاسایین
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت؛ ئەنجامی کۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانی پەسەند دەکەن و جەختیش دەکاتەوە کە تەواوی ڕێکارەکان لەژێر چاودێری وردی ئەواندا بەڕێوەچوە.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشکرای کرد کە کۆمسیۆن کۆنفرانسەکەی بزوتنەوەی گۆڕان پەسەند دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد کە هۆکاری ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تیمەکانی کۆمسیۆن خۆیان ئامادەبون و سەرپەرشتی پرۆسەکەیان کردوە، بۆیە ئەنجامەکان بە یاسایی و بێگەرد دەبینن.
رۆژی (16/2/2026) کۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری کەرکوک و بە بەشداری ئەندامانی دەستەی گشتی بەڕێوەچو، تێیدا دوای پەسەندکردنی دەستوورێکی نوێی ڕێکخراوەیی، دانا ئەحمەد مەجید وەک ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران.
166 جار خوێندراوەتەوە