مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

KNN : Kurdish News Network
11:17 - 17/02/2026
کوردستان
+
-

بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز كاك دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەكەتان، پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم. هیوادارم هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی
17ی شوباتی 2026

57 جار خوێندراوەتەوە