عەلی خامنەئی وەڵامی توندی دۆناڵد ترەمپ
دەداتەوە و دەڵێت کەس ناتوانێت ئێران لەناوببات و بەهێزتر لە کەشتییە
زەبەلاحەکانتان ئەو چەکانەن کە دەتوانن کەشتییەکان لەناوبەرن.
هەواڵ:KNNC
عەلی خامنەئی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە
نوێترین لێدوانیدا وەڵامی توندی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ دایەوە و وتی، کەس
ناتوانێت ئێران لەناوبەرێت و چەکەکان لە کەشتییەکان بەهێزترن.
لەبارەی دانوستانەکانەوە وتی، دیاریکردنی ئەنجامەکان پێشوەختە و بەر لە یەکلابوونەوەی کارێکی هەڵە و گەمژانەیە.
عەلی خامنەئی لە وەڵامی ترەمپ و هەڕەشەکانی بۆ
ئێرانەوە وتی، ئێران بە هیچ کەس لەناوناچێت و 47 ساڵە نەتانتوانیوە کۆتایی بە ئێران بهێنن و ئێستاش ناتوانن، بەهێزتر لەو کەشتییە زەبەلاحانەی دەتانەوێت
ئێرانی پێبترسێنن، ئەو چەکانەن کە توانای لەناوبردنی کەشتییەکانیان هەیە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەلی خامنەئی وتی،
ئەمەریکا باسی توانا و هێزی سەربازیی و سوپاکەی دەکات، بەڵام دەکرێت بەهێزترین
سوپای جیهان گورزی کەمەرشکێن و توندی بەربکەوێت...
25 جار خوێندراوەتەوە