لە هەنگاوێکی مێژوویی و وەرچەرخانێکی نوێدا بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک و لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەکە، دانا ئەحمەد مەجید بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنفرانس، بە ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژردرا.
ئەمڕۆ دوشەممە کۆنگرەی دامەزراندنی گۆڕان کە لە کەرکوک بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەچو، کە تێیدا پڕۆسەی دەنگدان بۆ دیاریکردنی ڕێکخەری نوێ ئەنجامدرا و دانا ئەحمەد مەجید توانی متمانەی زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی کۆنفڕانس بەدەستبهێنێت.
دانا ئەحمەد مەجید کە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە ئەزموونی سەربازی، ئەمنی و سیاسییە. ئەو لە ساڵی ١٩٥٦ لە سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵانی حەفتاکانەوە وەک پێشمەرگە و دواتریش وەک فەرماندەی چەندین تیپی گرنگ (وەک تیپی ٣١ی سلێمانی و ٩٣ی کۆیە) ڕۆڵی بینیوە.
هەڵبژاردنی دانا ئەحمەد مەجید لەم کاتەدا، هەوڵێکی جیدییە بۆ یەکخستنەوەی ڕیزەکانی گۆڕان و گەڕانەوەی قورسایی بزوتنەوەکە بۆ ناو کێبڕکێی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بە سوودوەرگرتن لەو ئەزموونە و پەیوەندییە فراوانانەی کە ناوبراو لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی هەیەتی.
117 جار خوێندراوەتەوە