منداڵێکی دیکە لە کۆبانێ گیانی لەدەستدا و
ڕوانگەی سوریی بۆ مەفاکانی مرۆڤیش دەڵێت کۆبانێ ڕووبەڕووی قەیرانی مرۆیی بووەتەوە.
هەواڵ:KNNC
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە
کۆبانێ منداڵێکی دیکە بەهۆی گەمارۆی سەر شارەکەوە گیانیلەدەستدا.
ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە ناوی دڵدار ڕێزان
هیسۆیە و تەمەنی 12 ساڵە.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کۆبانێ ڕووبەڕووی
قەیرانێکی توندی کەمیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بووەتەوە، بەتایبەت دەرمانی نەخۆشییە
درێژخایەنەکانی وەک شەکرە، پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕوانگەی سوریی، بەهۆی بەکارهێنانی
ئاوی چاڵەکان بەبێ پاڵاوتن، پەتای کۆئەندامی هەرس بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە
دوو هەزار حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لە شارەکە تۆمارکراون...
31 جار خوێندراوەتەوە