مۆنت کارلۆ: عێراق 5 هەزار چەکداری داعشی لە سوریاوە وەرگرتووە کە 2 هەزاریان تورکن

KNN : Kurdish News Network
05:55 - 12/02/2026
عێراق
+
-

 ئێزگەی (مۆنت کارلۆ) لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی پڕۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە سوریاوە، تا ئێستا 5  هەزار داعشی وەرگرتووە لە کۆی ئەو 7 هەزار کەسەی کە بڕیارە ڕەوانەی بکرێنەوە.

 

هەواڵ: KNN

سەرچاوە فەرمییەکان لە بەغداد ئاماژە بەوە دەدەن کە لەناو ئەو 5  هەزار گیراوەدا، نزیكەی 2  هەزار کەسیان هەڵگری ڕەگەزنامەی تورکین، ئەوە جگە لە بوونی   عێراقی، سوری و ژمارەیەک کەسی  وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.

 

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بەغداد گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، بە مەبەستی هێشتنەوەی جیهادییە ئەوروپییەکان لەناو گرتووخانەکانی عێراق و دادگاییکردنیان لەوێ، لەبری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان.

 

 وە حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی شارە گەورەکان، گرتووخانەی تایبەت و توندوتۆڵ لە ناوچە دابڕاو و دوورەدەستەکان بۆ ئەو چەکدارانە دروست بکات، تاوەکو لە ناوەندەکانی نیشتەجێبوونەوە دوور بن.

 

لەلایەکی تریشەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەی فەرمی لەگەڵ کاروانی یەکەمی ئەو گیراوانە دەستیپێکردووە کە لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ناو خاکی عێراق، بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی دۆسیە یاساییەکانیان

232 جار خوێندراوەتەوە