دوای ململانێ زۆرەکانی
نێوانیان نوری مالیکی و محەممەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و جەختیان لە پابەندبوون بە
وادە دەستورییەکان کردەوە بۆ دۆخی سیاسیی.
هەواڵ:KNNC
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی
یاسا و محەممەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی عێراق و هاوپەیمانی بنیادنان و
گەشەپێدان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی و دانوستانەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی محەممەد شیاع سودانی، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە
بە لێکتێگەیشتن و دانوستانەکانی نێوان هێزە نیشتیمانییەکان کراوە، هەروەها ئەو هەوڵانەی
دەدرێن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسی کە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار لە ئەنجومەنی
نوێنەران تەواو بکات، و بەردەوام بێت لەسەر بنەما دەستورییەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە، سودانی و مالیکی باسیان لە هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان کردووە
لەسەر دۆخی ئێستا، جگە لەوەی جەختیان لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی حکومەت کردووەتەوە
بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، هەروەها بەهێزکردنی
ئابووریی نیشتمانی لەژێر ڕۆشنایی بارودۆخی سیاسیی ئێستادا...
314 جار خوێندراوەتەوە