باڵیۆزی ئەمەریکا لە
عێراق دەڵێت دەبێت حکومەتی داهاتوو تەواو سەربەخۆبێت و ئەمەریکا هەر دەستتێوەردانێکی
دەرەکیی ڕەتدەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
باڵیۆزی ئەمەریکا لە
عێراق ڕایگەیاند کە دەبێت حکومەتی داهاتووی عێراق سەربەخۆ بێت و دووربێت لە
دەستتێوەردانی دەرەکیی.
لەوبارەیەوە جۆشوا
هاریس بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە میانی دیدارێک لەگەڵ
عەبدولحسێن موسەویی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمەریکا جەخت
دەکاتەوە لە پێکهێنانی حکومەتیکی سەربەخۆی عێراق کە خاوەن سەروەریی خۆی بێت.
وتیشی دەبێت عێراق
بەرژەوەندییەکانی خۆی پێش هەموو شت بخات و وڵاتەکە دووربێت لە هەژموون و
دەستتێوەردنی دەرەکیی وڵاتانی دیکە و ئەمەریکاش لەسەر ئەو بنەمایە هاوپشتیی عێراق
دەکات...
40 جار خوێندراوەتەوە