ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 11/02/2026
کوردستان
+
-

حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات کە پرسی زیندانیانی سیاسی و بەشەخۆراکن.

هەواڵ: KNNC

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، سێ بابەتی پەیوەندیدار بە ژیانی هاووڵاتییان تاوتوێ دەکرێن.


بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە: تایبەتە بە پرسی سەرژمێریی ٢٠٢٤ی عێراق. بەگوێرەی سەرژمێرییەکە، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (جیا لە ناوچە دابڕێنراوەکان) بە ١٤.١٪ دیاری کراوە. ئەم بابەتە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە دیاریکردنی بەشەبوجەی هەرێمی کوردستان؛ سەرەڕای ڕێککەوتنە پێشوەختەکان و جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنیان، بە وتەی حکومەتی هەرێم تا ئێستا جێبەجێ نەکراون.


بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە: پرسی زیندانیانی سیاسییە، لە ڕێگەی پەسەندکردنی کۆنووسی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراق، کە تایبەتە بە یەکخستن و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیان و گیراوانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراق.


بڕگەی سێیەم: تایبەتە بە بابەتی بەشەخۆراک و بڕیاردان لەسەر پێشنیاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەبارەت بە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دابین دەکرێت. ئەمەش لە چوارچێوەی "خەرجییە حاکمەکان" و بۆ چارەسەرکردنی پارەی کەڵەکەبووی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢٢ـە.

384 جار خوێندراوەتەوە